نێچیرڤان بارزانی: ئەم هەڵبژاردنە گرنگە و ناوی دەنێین قۆناغی جێبەجێکردنی دەستوور
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە، 25ی تشرینی یەکەمی 2025، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستان بانگەشەی پارتی لە قەزای شێخان بەڕێوەچوو.
نێچیرڤان بارزانی لەمیانەی وتارێکدا رایگەیاند، "ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە و ئێمە ناوی دەنێین، قۆناغی جێبەجێکردنی دەستوور، ئەو دەستوورەی پێویستە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت، ئەو سیستەمەی عێراق لەگەڵ هەرێم بەکاریدەهێنێت بەتەواوی مەرکەزییە".
ئاماژەی بەوەکرد، "پێشمەرگەکانی دەڤەری شێخان بە هەموو رەنگەکانەوە بەیەکەوە خەباتیان کارد و بەیەکەوە داستانەکانی سەرکەوتنیان تۆمار دەکرد، هەروەها ئەمڕۆش ئامادەبوونی تەواوی پێکهاتەکانی شێخان واتای پێکەوەژیانە".
نێچیرڤان بارزانی وتی، "پێویستە ئەوە بزانن بۆچی پێویستە پارتی بەهێز بێت، چونکە بەهێزبوونی پارتی لە بەغدا، بەهێزبوونی کوردستانە، گەرەنتی پاراستنی کوردستان پارتییە، پیویستە پێویستە بەهێزەوە بچێتە بەغدا، پارتی گەرەنتی پێکەوە ژیانە، پارتی گەرەنتی ئاوەدانکردنەوەی کوردستانە".
وتیشی، "ئەولەویەتی پارتی ئێستا، دابینکردنی مووچەی خەڵکی کوردستانە، باوەڕم وایە ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت، هەروەها سەرباری فشارەکان و زەحمەتییەکان، میللەتی کورد بۆ هەمووان سەلماندی لەگەڵ وڵاتی خۆیان کوردستان، لەگەڵ پارتی دەمێننەوە، بە پشتیوانی خودای گەورە، کوردستان لەو قۆناغە سەختەش دەگوازینەوە قۆناغێکی گەشتر و ئاوەدانتر".
PM:05:13:25/10/2025
ئهم بابهته 424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت