ئومێد خۆشناو بۆ بافڵ تاڵەبانی: کاکی سڵاو نێر بەهەموو تەمەنی خۆت و حزبەکەت ئەوەندەی ئێمە خزمەتی کۆیەت نەکردووە


وێستگەنیوز-

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وەڵامی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەداتەوە لەدوای ئەوەی ئەمڕۆ لە بانگەشەی لیستی یەکێتی لە کۆیە رایگەیاند، "سڵاو پارێزگاری‌ هه‌ولێر، به‌ڵكو بێته‌بیری‌ كه‌ كۆیه‌ به‌شێكه‌ له‌ پارێزگاكه‌ی‌ ماشەئەڵڵا".

'
ئومێد خۆشناو لە روونکردنەوەکەدا رایگەیاندووە، "سڵاو کۆیە، دەڵێن برادەرێک دوو سێ جاران لە کۆیە، سڵاوی ناردبوو، من بەسروشتی خۆم و ئەخلاقی ئەو رێبازەی لەسەریم وەڵامی هەموو سڵاوێک دەدەمەوە، بەڵام مەرج نییە سڵاو لە هەموو کەسێک بکەم!".

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، "ئەوەی ئەو چەند ساڵە بەشانازیەوە خزمەتی کۆیەمانکرد، کاکی سڵاو نێر، بەهەموو تەمەنی خۆی و حزبەکەی خزمەتی کۆیەی نەکردو ناکات، کۆیە شیڕە شیڕ و هاوار هاواری ناوێی، وەک خەرکی وراتی کۆیە گوتەنی گارە گاری ناوێ".

دەشڵێت، "کۆیە (خونی) داوە لۆ خۆشگوزەرانی و شکۆمەند ژیان، کۆیە ئیشی دەوئ ئیش نەک هاوارو گارەگار، خەرکی کۆیەی ئازیز لە ڕابردوو بەشانازیەو لەخزمەت بووین، ئێستاش لەخزمەتین لە داهاتووش زێتر و زۆرتر لە خزمەت کۆیە دەبین، هێز نییەو نابێ بتوانێ بمان وەستێنیێ".

راشیگەیاند، "11ی 11 کۆیە وەرامی نیەت و خزمەتی ئێمەو گارە گاری تۆ دەداتەوە، پەلە مەکەو چاوەڕوان بە، کۆیە لەگەڵیشیدا کوردستان ئەو جارە قسەو بڕیاری خۆی دەدات، و خراپ و باش حەقی خۆی وەر دەگرێت، وەسلام، دەبرێ ماشااللە".


PM:04:44:25/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 1604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو