ئه‌مینداری یه‌كگرتوو: بایكۆتی هاوڵاتیان مانای مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه‌و هۆكاریشه تا گه‌نده‌ڵی زیاتر بكه‌ن
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتداران له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هاتونه‌ته سه‌ر حوكم، هه‌ر له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنیشه‌وه ده‌توانین بیانگۆڕین، ده‌شڵێت: "بایكۆتی ده‌نگده‌ران، هۆكاره بۆ گه‌نده‌ڵی زیاتری گه‌نده‌ڵكاران".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، به‌یاوه‌ری شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و كاندیدانی حزبه‌كه‌ی، سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری پشده‌رو بتوێنی كرد‌و له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌كانی حزبه‌كه‌ی ئه‌نجامیدا، وتی: "پێویسته هاوڵاتیان دوو دڵ نه‌بن له به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان، چونكه هه‌رچۆنێك بێت ده‌سه‌ڵاتداران له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هاتونه‌ته سه‌ر حوكم، هه‌ر له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنیشه‌وه ده‌توانین بیانگۆڕین".
وتیشی: "كه‌مته‌رخه‌می و بایكۆتی هاوڵاتیان له به‌شداری پرۆسه‌كه مانای مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه‌و هۆكاریشه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی زیاتر بكه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ڕێگه‌چاره ڕاكردن و بایكۆتكردن و جێهێشتنی وڵات نییه، به‌مانه كێشه‌كانی وڵات چاره‌سه‌ر نابن، ده‌بێ له‌سه‌نگه‌ره‌كاندا بمێنینه‌وه و به‌و ئاله‌ته‌ی كه ده‌سه‌ڵاتداران هاتونه‌ته سه‌ر حكوم، به‌و ئالهتهش لایان به‌رین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دیاریكردنی نوێنه‌ر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه بۆ عێراق مانای وایه گۆڕانكاری له عێراق ڕووده‌دات، بۆیه پێویسته چالاكانه به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین و هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ سه‌رخستنی لیستی 278 بخه‌ینه‌گه‌ڕ".
"ئێمه له‌ساڵی 1992 له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداربووین و بڕوامان وابووه گۆڕانكاری له‌ڕێگه‌ی سندوقی ده‌نگدانه‌وه ده‌بێت، یه‌كگرتوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خسته‌گه‌ڕ بۆ دورخستنه‌وه‌ی فكری توندڕه‌ویی و ده‌ركردنی فتوای ته‌كفیركردنی خه‌ڵك و ناردنی خه‌ڵك بۆ جه‌هه‌نم، له‌به‌رانبه‌ردا كاری سه‌ره‌كی یه‌كگرتوو مرۆڤ‌سازی بووه به‌بیرێكی میانڕه‌وانه یه‌كه‌م حزبی كوردستان بووین له‌و كاته‌ی لوله‌ی تفه‌نگه‌كان ڕوو له‌یه‌ك بوون، یه‌كه‌م حزبی بێ چه‌كمان دامه‌زراند"، ئه‌میندای یه‌كگرتوو واده‌ڵێت.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین له كۆتایی وته‌كانیدا رایگه‌یاند كه "یه‌كگرتووه‌كان زۆر دڵسۆزانه و لێبڕاوانه، هه‌وڵی سه‌رخستنی لیستی ژماره 278 ده‌ده‌ن، به‌ئه‌خلاقی جوان و چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر، 31 ساڵه سه‌رمه‌شقی داهێنانی كاری خێرخوازین له هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامیشین و به‌هه‌زاران خێزانیش به‌بێ جیاوازی بیروڕا سودمه‌ندبوون له‌پرۆژه خێرخوازییه‌كانمان و شاهیدی ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌ده‌ن".
PM:03:44:25/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت