ئه‌رشه‌د ساڵحی ده‌رباره‌ی گرژییه‌كانی پردێ: ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامن، موخه‌ڕیبن
وێستگه‌نیوز -
ئه‌رشه‌د ساڵحی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ر به به‌ره‌ی توركمانی له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی شارۆچكه‌ی پردێ رایگه‌یاند:
*ئه‌وه‌ی له (ئاڵتون كۆپری) پردێ روویدا وادیاره ئیستیفزاز و كارێكی پلان بۆ داڕێژراو بێت.
*له‌گه‌ڵ دوو سه‌ركرده‌ی پارتی و یه‌كێتی قسه‌م كرد و وتیان ئه‌وانه‌ی له شه‌قامن لایه‌نگری ئه‌وان نین.
*ئه‌وانه گه‌ر لایه‌نگری ئێوه نین كێن؟ وا ئیستیفزاز ده‌كه‌ن و ته‌قه ده‌كه‌ن.
*به فه‌رمانده‌ی پۆلیسم وتووه كه له‌گه‌ڵ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخهكهداین، به‌ڵام گه‌ر كێشه‌مان بوێت، دۆخه‌كه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا قڵپ ده‌كه‌ینه‌وه كه ئیستیفزازمان ده‌كات.
* ئاڵتون كۆپری دیلی گۆڕینی دیمۆگرافییه.
*دانی پێداده‌نێم كه لایه‌نگرانمان له‌سه‌ر شه‌قامن، ئێوه‌ش (پارتی و یه‌كێتی) ئازا و بوێربن و بڵێن "ئه‌وانه لایهنگرمانن".
*گه‌ر لایه‌نگری ئێوه‌نین، كه‌واته موخه‌ڕیبن یان تیرۆریستن و واده‌كه‌ین پۆلیس و سوپا بیانگرێت.
*داوا له عاقڵمهندانتان ده‌كه‌م كار بۆ ئیستیفزاكردنمان مه‌كه‌ن.
AM:09:51:25/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت