ئاسۆ مامه‌ند: چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به چه‌ند لایه‌نێكی ناسراو له پردێ له هه‌وڵی ئاژاوهگێڕیدان
وێستگه‌نیوز –
ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری ڕێكخستنه‌كانی كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دینی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند كه چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به چه‌ند لایه‌نێكی ناسراو له پردێ له هه‌وڵی ئاژاوهگێڕیدان و ده‌یانه‌وێت دۆخی سنوره‌كه تێكبده‌ن، ده‌شڵێت: "رێگه به هیچ كه‌س و لایه‌نێك نادرێ دۆخی ئارامی كه‌ركوك تێكبدات".
ئاسۆ مامه‌ند په‌یامێكی سه‌باره‌ت به گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناحیه‌ی پردێ بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "ماوه‌ی دوو سێ رۆژه، چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به چه‌ند لایه‌نێكی ناسراو له شارۆچكه‌ی پردێ له هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پیلان و ئاژهوگێڕیدان، و ده‌یانه‌وێ به بیانوی جۆراوجۆر دۆخی سه‌قامگیری سنووره‌كه تێكبده‌ن.!".
سه‌رپه‌رشتیاری ڕێكخستنه‌كانی كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دینی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "له‌و سۆنگه‌یه‌وه هاووڵاتییانی خۆشه‌ویستی كه‌ركوك به تایبه‌تی خوشك و براكانمان له پردێ دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه؛ كه رێگه به هیچ كه‌س و لایه‌نێك نادرێ له ژێر هیچ ناو‌و ناونیشانێكدا دۆخی ئارامی كه‌ركوك تێكبدات".
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه "به پێچه‌وانه‌وه رێوشوێنی یاسایی له دژی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌گیرێته‌به‌ر كه بیه‌وێ هه‌وڵی پیلانگێڕی یاخود ئاژاوگێڕی بدات له سنووره‌كه‌دا".
ئاسۆ مامه‌ند راشیگه‌یاندووه كه "به لای یه‌كێتییه‌وه كه‌ركوك چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لاله، و هه‌موو لایه‌ك له ماف و ئه‌ركدا وه‌ك یه‌كن، رێگه ناده‌ین برایه‌تی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك بشێوێنرێ و بۆیه داواكارم هه‌موان دان به خۆتانا بگرن و ئارامی بپارێزن. به‌ره‌و كهركوكێكی سه‌قامگیر و ئاوه‌دان".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه دوێنێ له پردێ به‌هۆی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه گرژی و ئاڵۆزی دروست بووه و چه‌ند شایتحاڵێك ڕایانگه‌یاند كه لایه‌نگرانی به‌ره‌ی توركمان چوونه‌ته نێو گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان له پردێ و ئاڵای به‌ره‌ی توركمانیان به‌رزكردووه‌ته‌وه و سووكایه‌تییان به دانیشتووانه كورده‌كان كردووه و به هۆیه‌وه گرژی له نێوانیان دروست بووه.
AM:08:37:25/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت