لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون


وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون.


سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە گەڕەکی چوارباخ کە لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕێکی سێ تایدا روویداوە، سەرنشینەکانی ماتۆڕە سێ تاییەکە حەوت کەسبوون کە کەسێکیان گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسیان بریندارن".

ئاماژەی بەوەکرد، "چوار لە سەرنشینی ماتۆڕە سێ تاییەکە منداڵ بوون و ژنێک و دوو پیاوی دیکەش بوون".

سامان نادر وتیشی، "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە پیاوە و تەمەنی لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵ دەبێت و بریندارەکانیش تەندروستییان جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە".


PM:07:33:24/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو