عه‌لی حه‌مه ساڵح باس له كاره‌كانی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات له دژیان ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رایگه‌یاند كه شه‌ڕی ئه‌وان له‌گه‌ڵ لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حیزبه‌كه‌یه (پارتی و یه‌كێتی) و ناچنه شه‌ڕی لاوه‌كی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له فه‌یسبووك ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات وتوویانه كه "له‌م دوو هه‌فته‌دا ده‌بێت عه‌لی و هه‌ڵوێست بشكێنین".
بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست ده‌ڵێت: "راپرسیه‌كانی خۆیان، پشتیوانی خه‌ڵكی بۆ ئێمه پیشانداون…لایان سه‌یره به‌و هه‌موو هێزو پاره‌و ده‌سه‌ڵات و میدیاوه، خه‌ڵكێكی زۆر ڕووی له ئێمه‌یه و پشت له‌وان… نازانن خه‌ڵكانێكی زۆر وه‌ك ئه‌وان نین و ئه‌خلاق له پێش به‌رژه‌وه‌ندییانه".
"تائێستا ڕۆشتونه‌ته لای هه‌شت كاندیدمان، عه‌رزی زۆر گه‌وره‌یان بۆ كردوون له هه‌ڵوێست و عه‌لی بكشێنه‌وه” هه‌موو شتتان بۆ ده‌كه‌ین! هاوڕێكانی ئێمه سه‌ربه‌رزانه وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه..ده‌ك داوه‌شێن!"، عه‌لی حه‌مه ساڵح واده‌ڵێت.
باسی له‌وه‌شكردووه كه چه‌ندین كه‌سیان راسپاردووه بۆ "په‌لاماردان و بوختان و قاچگرتنمان".
عه‌لی حه‌مه ساڵح راشیگه‌یاندووه كه "به‌دڵنیایی ناچینه شه‌ڕی لاوه‌كی… شه‌ڕی ئێمه له‌گه‌ڵ لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حیزبه… ناچینه شه‌ڕی لاوه‌كی…".
PM:02:14:24/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت