چوار كه‌س به‌تۆمه‌تی دزینی 100 هه‌زار دۆلار ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز -
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه به‌تۆمه‌تی دزینی (100.000) سه‌د هه‌زار دۆلار 4 تۆمه‌تباری ده‌ستگیر كردووه.
له رااگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی هاتووه كه "دوای ئه‌وه‌ی له 2025/10/4 له یه‌كێك له پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له شاری سلێمانی، بڕی 100.000 سه‌د هه‌زار دۆلار له‌ماڵێك دزرا، ده‌ستبه‌جێ به‌دواداچوون له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ستیپێكرد".
ئاسایشی سلێمانی ده‌ڵێت: "له‌ماوه‌ی كه‌متر له 48 كاتژمێردا چوار تۆمه‌تباری ڕووداوه‌كه ده‌ستگیركران".
راشیگه‌یاند كه له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه.
PM:09:37:23/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت