سزاكه‌ی شێروان شێروانی كه‌مكرایه‌وه
وێستگه‌نیوز -
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كانیه‌وه دۆسیه‌ی رۆژنامه‌نووس "شێروان شێروانی" ته‌میز كرایه‌وه، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر سزاكه‌ی له 4 ساڵ و نیوه‌وه بۆ 3 ساڵ و نیو كه‌مكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بارزان شێروانی، برای شێروان شێروانی له لێدوانێكدا بۆ پەنجەرە وتی: "دوای ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی شێروان شێروانی ته‌میز كرایه‌وه، دادگا سزاكه‌ی له 4 ساڵ و 5 مانگه‌وه بۆ 3 ساڵ و 5 مانگ كه‌مكرده‌وه.
وتیشی: "شێروان شێروانی 3 مانگی له‌و 3 ساڵ و نیوه له زینداندا به‌سه‌ر بردووه".
رۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی له ساڵی 2021ه‌وه به تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی، له‌گه‌ڵ به‌شێك له هاوڕێكانی له چالاكوان و رۆژنامه‌نووسانی بادینان ده‌ستگیركرا و دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر، رۆژی 16 شوباتی 2021 دوای چه‌ند مانگێك له ده‌ستگیركردنی به‌تۆمه‌تی "تێكدانی ئاسایی نیشتمانی" هه‌ریه‌ك له شێروان شێروانی، ئه‌یاز كه‌ره‌م، گوهدار محه‌مه‌د، هاریوان عیسا و شڤان سه‌عیدی به یه‌كی شه‌ش ساڵ زیندانیكردن سزادا.
هه‌رچه‌نده مانگی شوباتی 2022 به فه‌رمانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان 60ـی سزای سه‌ر به‌ندكراوانی بادینان لابرا جگه له شێروان شێروانی كه سزاكه‌ی 50% كه‌مكرایه‌وه، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه جێبه‌جێ نه‌كرا.
دوای لێخۆشبوونه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی (16ی ئاداری 2023) سێ كه‌س له حوكمدراوان ئه‌یاز كه‌ره‌م، هاریوان عیسا و شڤان سه‌عید ئازاد كران و دوای دوو سزای دیكه، گوهدار محه‌ممه‌دیش ئازاد كرا.
PM:06:12:23/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت