ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان کەوتە هەفتەی داهاتوو
وێستگەنیوز_
ناردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەفتەی داهاتوو دواکەوت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هۆکاری نەناردنی مووچە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، هێشتا بە فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی دارایی نەکردووە بۆ خەرجکردنی مووچەی پێویست و ناردنی بۆ هەولێر.
هەتا ئێستا بڕیارەکە بەم جۆرەیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجوومەنی وەزیران نووسراو بۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی دەکات و بە فەرمی فەرمان دەکات بە خەرجکردنی مووچە.
ئەگەر بەم جۆرە بێت، وەزارەتی دارایی عێراق لە رۆژانی دووشەممە یان سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات.
PM:01:22:23/10/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت