دادگای دهۆک بڕیاری ئازادکردنی بۆ رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی دەرکرد
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ دادگای دهۆک بڕیاری ئازادکردنی بۆ رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی دەرکرد.
رەحمان غەریب رێکخەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند، "دادگای دهۆک بڕیاری ئازادکردنی بۆ رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی دەرکردووە و هەر ئەمڕۆ بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت”.
رۆژنامەوان ئومێد بەرۆشکی یەکێک بوو لە دەستگیرکراوانى بادینان، لە ساڵی 2021 و لەگەڵ زیاتر لە 90 چالاکوان و ڕۆژنامەنووسی دیکەی بادیناندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران. پاشان لە 22ـی شوباتی ساڵی 2022 ئازادکرا، جارێكی دیکەش لە 20ـی تەمووزی 2023 دەستگیرکرایەوە.
PM:03:26:22/10/2025
ئهم بابهته 480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت