کەشناسی: ئەگەری نمەباران هەیە
وێستگەنیوز_
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ ئەگەری نمەباران لە ناوچە سنوورییەکانی دهۆک هەیە و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و بەرزەکان نیمچەهەور دەبێت، هەروەها لە سنووری پارێزگای دهۆک هەور زیاتر دەبێت و لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو ناوچەیە ئەگەری نمەباران هەیە.
دەشڵێت، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ 3-1 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
سۆران: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی
PM:01:37:22/10/2025
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت