شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا پێشنیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گۆڕان و دابه‌شكردنی سامانه‌كه‌ی بۆ كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نما و چیا نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشنیاری كردووه، كه بزوتنه‌وه‌كه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و چی سه‌روه‌ت و سامانی هه‌یه، دابه‌شی بكه‌ن، ده‌شڵێت: "كوڕه‌كانی ره‌وانشاد بیرۆكه‌كه‌یان پێ باش بوو وه‌ك پرنسیبێكی سه‌ره‌تایی".
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه:
*پێش كه‌متر له دوو مانگ، من و كاك مسته‌فای سید قادر دانیشتنێك‌مان له‌گه‌ڵ كاك چیا رێكخست و چوینه لای تا بیرێك له دوا ده‌رچه بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌م باره‌ی ناله‌باره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. كاك نماش به‌ته‌له‌فون به‌شداری دانیشتنهكهمانی كرد.
*کاک مستەفا دەستی کرد بە قسە کردن بۆ ئەو بابەتەی بۆیی چوبوین. دواتر من درێژەم بە بابەتەکەی کاک مستەفا دا. کرۆکی بابەتەکەش ئەمە بوو:
*وه‌ك ناتوانین رێكبكه‌وین و پێكه‌وه كار بكه‌ین با به‌هێمنی و له‌سه‌رخۆو، له‌یه‌ك جیاببینه‌وه.
*بزوتنه‌وه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه. چی سه‌روه‌ت و سامانی هه‌یه، دابه‌شی بكه‌ین.
*كوڕه‌كانی ره‌وانشاد بیرۆكه‌كه‌یان پێ باش بوو وه‌ك پرنسیبێكی سه‌ره‌تایی، و وتیان پرس به براده‌ره‌كانمان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر شێواز و فۆرمی كاره‌كه، وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه.
*چیا ته‌حه‌فوزێكی ھه‌بوو له‌سه‌ر ممتهلهكاتی ناو گرده‌كه‌و وتی؛ ئه‌و بابه‌ته لای من بڕاوه‌یه كه دانوسانی له‌سه‌ر بكه‌ین به‌ڵكو رێك بكه‌وین له‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی ده‌ره‌وه‌ی گرده‌كه.
*تائێستا چاوه‌رێی وه‌ڵامین.
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
ڕونکردنەوەیەک....
ماوەیەکە لێرەو لەوێ، لە سۆشیالمیدیای ئاشکراو شاراوە تا گەیشتە کەنالێکی فەرمی وەک کوردستان٢٤، بابەتێک دەوروژێنرێ سەبارەت بەوەی باڵی کوردساتی بزوتنەوەی گۆران داوای پارەیان لە گردی زەرگەتە کردوە، هەر جارەو بەنرخێک و بەهایەک.
پێش کەمتر لە دوو مانگ، دوای ڕاوێژ لەگەل باڵی کوردسات، من و کاک مستەفای سید قادر دانیشتنێکمان لەگەل کاک چیا رێک خست و چوینە لای تا بیرێک لە دوا دەرچە بکەینەوە بۆ ئەم بارەی نالەبارەی بزوتنەوەکە.
چوونمان وەک رێکمان خستبوو، بەپێشوازیەکی گەرمەوە دان
یشتنەکەمان دەست پێ کرد.
کاک نماش بەتەلەفون بەشداری دانیشتنەکەمانی کرد.
کاک مستەفا دەستی کرد بە قسە کردن بۆ ئەو بابەتەی بۆیی چوبوین.
دواتر من درێژەم بە بابەتەکەی کاک مستەفا دا.
کرۆکی بابەتەکەش ئەمە بوو:
وەک ناتوانین رێک بکەوین، ناتوانین پێکەوە کار بکەین، ناتوانین لەژێر یەک چەترو لەیەک ماڵدا هەڵبکەین!!
با بەهێمنیو لەسەر خۆ‌و، بەئەدەب و ئاکارێکی بەرزەوە، لەیەک جیا ببینەوە و دور بکەوینەوە لە پەلاماری یەکتری، سوکایەتی بەیەکترکردن، یەکتر شکاندن.
بزوتنەوەکە هەڵبوەشێنینەوە.
چی سەروەت و سامانی هەیە، دابەشی بکەین.
دواتر، کێ و چی لایەک سەرپشک دەبێت و چی دەکات؟
سەروەت و سامانەکەی دەبەخشێ یان نا؟
کوڕەکانی رەوانشاد بیرۆکەکەیان پێ باش بوو وەک پرنسیبێکی سەرەتایی، و وتیان پرس بە برادەرەکانمان دەکەین لەسەر شێواز و فۆرمی کارەکە، وەڵامتان دەدەینەوە.
چیا تەحەفوزێکی ھەبوو لەسەر ممتەلەکاتی ناو گردەکەو وتی؛ ئەو بابەتە لای من بڕاوەیە کە دان وسانی لەسەر بکەین بەلکو رێک بکەوین لەسەر سەروەت و سامانی دەرەوەی گردەکە.
تائێستا چاوەرێی وەڵامین.
بۆ ئەم ڕونکردنەوەیەم، سێ کەس شاھیدن: کاک مستەفا، کاکە نما، و کاکە چیا.
گەر وانیە، هەر یەک لەو سێ بەرێزە دەتوانن تەنها بە یەک وشە بڵێن: "وانیە”.
ئەوجا منیش دوو قسەی تریش هەیە دەیکەم…
PM:10:36:21/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت