قوباد تاڵه‌بانی: ده‌نگدانی خه‌ڵكی ناڕازی به‌لایه‌نه‌كانی دیكه، هۆكاربوو بۆ تێكچونی هاوسه‌نگی هێز له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌نگدانی خه‌ڵكی ناڕازی به‌لایه‌نه‌كانی دیكه، هۆكاربوو بۆ تێكچونی هاوسه‌نگی هێز له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی، ده‌شڵێت: "یارمه‌تیده‌ربوو بۆ سیاسه‌تی په‌رتكه و زاڵبه‌ی پارتی".
سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "سەردەمی (پەرت بکە و زاڵ بە) بەسەر چوو.. ".
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "ئه‌م یه‌كێتییه‌ی ئێستا چه‌ند ساڵه خۆی به نوێنه‌ری هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه ده‌زانێت كه ناڕازین له شێوازی حكومڕانی له كوردستان و ده‌شیانه‌وێت كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی بازنه‌كانی 14ی خه‌بات و 18ی تۆپزاوه و 15ی قوشته‌په رامگه‌یاند له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا رێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ناڕازی ده‌نگیان به لایه‌نه‌كانی دیكه داوه، به‌ڵام با ئێستا له خۆیان بپرسن ده‌نگه‌كانیان چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌بووه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان؟ وتیشم ده‌نگدانی خه‌ڵكی ناڕازی به لایه‌نه‌كانی دیكه له رابردوودا به داخه‌وه هۆكار بوو بۆ تێكچوونی هاوسه‌نگیی هێز له به‌رژه‌وه‌ندیی پارتی و یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ سیاسه‌تی (په‌رت بكه و زاڵ به)ی پارتی".
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌م یه‌كێتییه‌ی ئێستا كۆتایی به‌و سه‌رده‌م و سیاسه‌ته هێناوه، بۆیه به‌هێزتر بووه و ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ناڕازیش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگ بده‌ن به یه‌كێتی جگه له‌وه‌ی كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌توانین چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ده‌شتوانین له هه‌رێمیش به هێزێكی زیاتره‌وه باری خواری حكومڕانی راست بكه‌ینه‌وه".
PM:10:02:21/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت