سوودانی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دەرکرد


وێستگەنیوز_

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بڕیاردرا موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکرێت.
 
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، محەممەد شیاع سوودانی فەرمانی بە خەرجکردنی موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردووە.

سەرۆک وەزیرانی عیراق، تەیف سامی وەزیری دارایی راسپاردووە دەست بکات بە رێکارەکانی خەرجکردنی مووچە.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم، 120 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی رەوانەی بەغداد کرد.


PM:04:15:21/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو