کەشناسیی هەرێم: لە ناوچە شاخاوییەکان هەرێم ئەگەری بارینی باران و هەورە تریشقە هەیە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025، ئاسمان بە گشتى لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردەبێت, کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لاوازەى کە رووى لە ناوچەکەمان کردووە (سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى و بەشێک لە ئیدارەى زاخۆ) پاشان کاریگەرییەکەى درێژدەبێتەوە بۆ سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانى پارێزگای هەولێر، شێوازى دابارین بە شێوەى نمە بارانى پچڕ پچر دەبێت وە ئەگەرى هەورە تریشقە لە سەر ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک هەیە، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کەمێک نزم دەبێتەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی چوارشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2025، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت لە پارێزگای دهوک و ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و باکوورى ڕۆژئاوا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمە باران لە سەر ئەو ناوچانە تا کاتەکانى دوای نیوەڕۆ، پاشان کاریگەرى ئەو ناجێگیریەى رووى لە ناوچەکەمان کردبوو کۆتاى دێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 25 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی
PM:12:11:21/10/2025
ئهم بابهته 592
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت