قۆناغی دووەمی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک دەستیپێکرد
وێستگەنیوز-
قۆناغی دووەمی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک دەستیپێکرد و پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، "بەمەبەستی تۆمارکردنی ئەو خێزانانەی کە بە هەر هۆکارێک لە ماوەکانی رابردوودا نەیانتوانیوە لە سیستمی نوێی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکدا خۆیان تۆماربکەن و هەژماربکەنەوە، لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانمان بکەن".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئەم پرۆسەیە تەنیا بۆ ئەو خێزانانەیە کە هەژماریان نەکردووەتەوە لە بەرنامەی ‘البطاقة التموينية’ و پێویستە کارتی نیشتمانی ئەندامانی خێزان و کارتی زانیاریی پێشکەشبکەن لەگەڵ بەڵێننامەکەدا".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئێستا گواستنەوە و زیادکردنی منداڵ ناکرێت، تاوەکو ئەو کاتەی بەشی خزمەتگوزاری لەناو بەرنامەکەدا کارادەکرێت".
لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە تا مانگی ئەیلول قۆناغی یەكەمی بە ئەلیكترۆنی كردنی پسووڵەی خۆراك دەستیپێكرد و زۆرینەی هاوڵاتییان خۆیان تۆماركرد و ئەوانەی خۆیان تۆمار نەكردبوو بەشەخۆراكیان بڕدرا.
AM:09:13:21/10/2025
ئهم بابهته 2268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت