بە چەند پرۆژەیەک ناوی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی کەرتی وەرزشی ئیسپانیاوە بە هەموو جیهان دەناسێنرێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2025، لە بارەگای سەرەی یانەی وەرزشی خیتافی لە یاریگای (ئەلفۆنسۆ کۆلسیۆم)، تاریق شێخ فاروق، جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی هەڵەبجە و دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا لە لایەن (ئه‌نتۆنی سانكوانێل)، بەڕێوبەری گشتی یانەکە پێشوازیان لێکرا.

داره‌وان حاجی حامید، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئیسپانیا بە میدیاکانی وت، "دوابەدوایی هەوڵ و زنجیرەیەک کۆبوونەوە توانیویانە سەرنجی یانە وەرزشییەکانی ئیسپانیا لە بواری وەبەرهێنانی وەرزشی بۆ هەرێمی کوردستان رابکێشن".

نوێنەرەکەی حکومەت لە ئیسپانیا روونیکردەوە، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەڕێوبەری وەرزشی یانەی خیتافی پێشنیاری ئەوەیان بۆکراوە بە چەند پرۆژەیەک ناوی یاریگای خیتافی بکرێت بەناوی ( VISIT KURDISTAN)، هەروەها بڕیارە یانەکە لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتەوە چەند ڕاهێنەرێک بنێرێتە هەرێمی کوردستان و وەک هەنگاوی سەرەتاش لە پارێزگای هەڵەبجە چەند خولێک بۆ ئاستی تەمەنە جیاوازەکان بکاتەوە لە ژێر چاودێری ڕاهێنەرانی ئاسته تەمەنیەکانی خیتافی ، دواتریش بە چەند بەرنامەیەک و چەند قۆناغێک چەندین یاریزان و ڕاهێنەری هەرێمی کوردستان بانگهێشتی یانەی خیتافی دەکرێن.

داره‌وان حاجی حامید راشیگه‌یاند "جگه‌ له‌ هێنانی فێرگه‌ی ئیسپانی گه‌شبینین به‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك هه‌ر له‌ بوونی‌ ناوی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر درێسی چه‌ند یانه‌یەكی ئیسپانیا و بەتایبەت یانەی خیتافی ، لە ئێستادا ئامادەیە ئەو کارە لەگەڵ هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات".

لەو رێگەیەوە هەوڵدەدرێت هەنگاوی زیاتر بنرێت بۆ بەرەو پێشچوون و زیاتر کردنەوەی هەرێمی کوردستان بە ڕووی وەرزشی جیهان و زیاتر ناساندن و گەشەسەندنی کەرتی گەشتیاریش.


PM:09:31:20/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو