نەخۆشخانەی هیوا: لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 413 ژن تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک بوون


وێستگەنیوز-

وتەبێژی نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیەنێت، لە هەشت مانگی ئەمساڵدا 419 ژن و پیاو تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک بوون.


د.زەردەشت محەمەد، وتەبێژی نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی ئەیلولی ئەمساڵ 413 ژن تووشی شیرپەنجەی مەمک بوون، هەروەها لەو ماوەیەدا شەش پیاویش هەڵگری نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک بوون.

ئاماژەی بەوەکرد، "رێژەیی توشبوون بە شێربەنجە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەیی دانیشتووان زیاد دەکات و لە ئێستادا ئەو رێژە زۆرە نییە کە جێگەی مەترسیی بێت".

بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی، لە پێنچ ساڵی رابردوودا ژمارەی توشبووانی ژنان بە شێرپەنجەی مەمک گەیشتووەتە دوو هەزار و 635 ژن، لە پیاوانیشدا تووشبوون بەو نەخۆشییە گەیشتووەتە 25 پیاو.


PM:04:26:20/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو