ھاوڵاتیه‌ك له چیای ماكۆك هه‌ڵدێرا و گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز، ئه‌میر حه‌سه‌ن –
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ھاوڵاتییه‌ك له چیای ماكۆك به‌دیوی ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكان - گوندی نۆرێ هه‌ڵدێرا و گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، ئه‌و هاوڵاتییه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه ناوی "حه‌مه‌د ئه‌مین حسێن حه‌مه‌د"ه و دانیشتوی قه‌زای حاجیاوا.
له‌ئێستادا تیمه‌كانی بنكه‌ی به‌رگری شارستانی سه‌ركه‌پكان - ڕانیه - كێوه‌ڕه‌ش رۆیشتوون بۆ شوێنی رووداوه‌كه تاكو ته‌رمه‌كه‌ی بهێننه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و هاوڵاتییه به‌مه‌به‌ستی هێنانی قه‌زوان چۆته چیای ماكۆك، به‌ڵام هه‌ڵدێراوه و گیانی له‌ده‌ست داوه.
PM:10:02:19/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت