دەزگای ئاسایش: دوو بازرگان دەستگیرکران و دەست بەسەر چوار کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا
وێستگەنیوز_
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، توانیویانە دەست بەسەر بڕی چوار کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا بگرن و دوو بازرگان دەستگیربکەن.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەرین بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، شەوی 13ی تشرینی یەکەمی 2025, لەسەر بنەمای زانیاریی پێشوەخت و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان لە سنووری ئیدارەی راپەرین دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەست بەسەر چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری ‘کریستاڵ’ و بڕی 750 دەنک حەبی ‘ترامادۆڵ’ بگرن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
PM:04:45:19/10/2025
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت