کەشناسیی هەرێم: لە هەندێك ناوچە ئەگەرى بارینى نمە باران هەیە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەرى دروستبوونى تۆزێکى کەم بە تایبەت لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی دووشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵات و باکوورى رۆژئاوا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە باران لە درەنگانى شەودا لە ناوچەکانى باکوورى ڕۆئاوای هەرێم, هەروەها ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم هەیە، هەروەها پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلە نزم دەبێتەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 23 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی
AM:11:07:19/10/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت