له وێستگه‌نیوزه‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان: ده‌توانن له‌ماڵه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كانتان مسۆگه‌ر بكه‌ن
وێستگه‌نیوز -
هێڵی ئاسمانی عێراقی، خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستپێكرد، بۆ ده‌ركردنی كارتی سه‌ركه‌وتن و ده‌ستنیشان كردنی كورسی دانیشتنی فڕۆكه‌كان، له رێگه‌ی ئه‌پ و ماڵپه‌ڕه‌وه.
ئه‌حمه‌د وه‌حید، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فڕۆكه‌وانی عێراق به وێستگه‌نیوزیان راگه‌یاند، به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه ئه‌م خزمه‌تگوزارییه، هه‌موو هێڵه ئاسمانییه‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه سوودمه‌ند ده‌بن له‌م خزمه‌تگوزارییه.
مه‌ناف عه‌بد مونعیم عاجل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌م خزمه‌تگوزارییه رێگه به گه‌شتیار ده‌دات پێش چه‌ند رۆژێك له به‌رواری گه‌شته‌كه‌ی، كارتی سه‌ركه‌وتن ده‌ربكات و كورسییه‌كه‌شی هه‌ڵبژێرێت به‌بێ به‌رامبه‌ر و بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات، له هۆڵی فڕۆكه‌خانه‌كه بلیت ده‌ربكات.
ئاشكراشی كرد، ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ده‌ستپێكی كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاری نوێی بازرگانی و ئه‌لیكترۆنییه، كه كۆمپانیاكه له داهاتوویه‌كی نزیكدا رایده‌گه‌یه‌نێت.
PM:01:52:18/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت