كارمه‌ندێكی ئاسایش كۆتایی به ژیانی هێنا
وێستگه‌نیوز، ئه‌میر حه‌سه‌ن –
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كارمه‌ندێكی ده‌زگای ئاسایش كه دانیشتووی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕینه، كۆتایی به ژیانی هێنا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری وێستگه كه‌وتوون، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی ”عه‌بدولڕه‌حمان حه‌مه‌د ڕه‌سول" كه پیشه‌ی ئاسایش بووه له چۆمان له سنوری باڵه‌كایه‌تی و دانیشتووی ناحيەى چوارقوڕنه‌یه، كۆتایی به ژیانی هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاسایش خێزانداره و خاوەنی شەش منداڵە و له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌چه‌ك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه.
وێستگه په‌یوه‌ندی كرد به هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون لێدوان له‌وباره‌وه بده‌ن.
PM:12:37:18/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت