بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە بەشێک لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بکرێتەوە
وێستگەنیوز_
بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە بەشێک لە شەقامی ستراتیجی بابان (شەقامی 100 مەتریی سلێمانی) بکرێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، 17ـی 10ـی 2025، دلێر کەمال، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمپانیای قەیوان رایگەیاند، "26 کیلۆمەتری پرۆژەکە کۆتاییهاتووە و کۆتایی ئەم مانگە ئەو بەشەی کە تەواوبووە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەو بەشەی کە تەواوبووە پێکدێت لە یەک بەرزەپرد، پێنج ئەندەرپاس، 68 ئاوبەر و حەوت یەکتربڕ”.
PM:10:39:17/10/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت