تۆمەتبارێک لە سلێمانی ئامێرێکی میکسەر دەبات و تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت


وێستگەنیوز-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی تۆمەتبارێک ئامێرێکی میکسەر دەبات و تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت و بە سەختی بریندار دەبێت.


عومەر ئەحمەد پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی رایگەیاند، "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2025، لە بەردەم تونێلی پێشڕەو ئامێرێکی میکسەر وەرگەڕا کە لەلایەن تۆمەتبارێکەوە کە پێشینەی تاوانی هەبووە براوە".

ئاماژەی بەوەکرد، "تۆمەتبارەکە شۆفێری میکسەرەکەی بە دەمانچە دابەزاندووە و ئۆتۆمبێلەکەی بردووە، دواتر لە بەردەم تونێلی پێشڕەو وەرگەڕاوە و بە سەختی برینداربووە، لەئێستادا بۆ چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە".


PM:04:17:16/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو