قوباد تاڵەبانی: رێککەوتنی هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق دەرەنجامی هەوڵ و گفتوگۆ بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵە لە بەغدا
وێستگەنیوز_
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەڵێت: "دەرەنجامی هەوڵ و گفتوگۆ بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵە لە بەغدا."
قوباد تاڵەبانی لە میانی بەردەوامبوونی هەوڵەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی بازنەی 10ـی کەسنەزانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، رایگەیاند: تێدەگەین کە لە رووی سیاسییەوە ناتوانن دانی پێدابنێن، بەڵام هەر هەموو لایەنەکان دەزانن ئەو لێکتێگەیشتن و رێککەوتنەی ئێستا لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە بۆ ناردنی مووچە، دەرەنجامی هەوڵ و گفتوگۆ بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵە لە بەغدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەی 10ـی کەسنەزان رامگەیاند لایەنە عێراقییەکان بە ئاشكرا باسی دەکەن کە سەرۆک بافڵ رێک هەمان رێچکەی سەرۆک مام جەلالی گرتووەتەبەر و دەیەوێت کێشەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە چارەسەر بکات."
دووپاتیشی کردەوە کە، "یەکێتی بۆ پاراستن و بەهێزکردنەوەی کوردستان لە بەغدایە، یەکێتی و سەرۆک بافڵ لە سێ ساڵی رابردوودا زۆر هەنگاوی گەورەیان ناوە و متمانە و زەمینەی باشیان رەخساندووە بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکان، هەربۆیە لەم هەڵبژاردنەدا زۆر گرنگە پێگەی یەکێتی بەهێزتر بکرێت تا بە دەستێکی پڕ و هێزێکی زیاترەوە هەنگاوبنێین بەرەو رێککەوتنی کۆتایی."
PM:12:46:16/10/2025
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت