مەسرور بارزانی: لە کوردستان پارتی هیچ رکابەرێکی نەماوە، ئێستا لە بەغداوە ململانێمان دەکەن


وێستگەنیوز_

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە مەراسیمی ناساندنی کاندیدانی پارتی لە هەولێر رایگەیاند، پشتیوانی کاندیدەکانمان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن لە بەغدا خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەین. 

مەسرور بارزانی رایگەیاند، دەبێت خزمەتی پارتی بکەین بۆ ئەوەی بتوانین بگەین بە ئامانج و خەونی گەلەکەمان بکەینە راستی. ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە.

بە وتەی جێگری سەرۆکی پارتی، لە کوردستان پارتی هیچ رکابەرێکی نەماوە، ئەوەی هەیە ئێستا لە بەغدا ململانێی پارتی دەکەن، پێویستە بچینە بەغدا و لەوێ شەڕ لەسەر مافە دەستوورییەکانمان بکەین. بەغدا بووەتە شوێنێک بۆ هەموو ئەو لایەنانەی چاویان بە کورد هەڵنایەت، یاخود ئەو لایەنە کوردیانەی لێرە نەیانتوانی و ئێستا لە بەغدا هەوڵی دژایەتی پارتی دەدەن. دەبێت بچینە بەغدا و بتوانین ئەو بەربەستانە هەڵگرین و هەموو شتەکان بخەینەوە سەر رێگەی راست و بتوانین دەستوور وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کادرانی پارتی هەموویان کادی بەڕەوشتن و لەسەر رێبازێک پەروەردە کراون کە ڕێز لە یاسا بگرن، بەشێوەیەکی شارستانی دەبێت بانگەشە بکەن، بۆیە داواکارم هەمووان لە ئاستی پارتی بانگەشە بکەن و خۆتان نەخەنە ئاستی کەسانێکی تر کە چاویان بە سەرکەوتنی ئێوە هەڵنایەت. 

مەسرور بارزانی وتیشی: هەموو ئەو کارانەی کراون لە پاککردنەوەی هەوای هەولێر، دروستکردنی پشتێنەی سەوزایی و کارەبای 24 کاتژمێری، کاری پارتی بوون و تەنها بەڵێن نەبوون، لە ئایندەشدا سەرکەوتنی زۆر گەورە چاوەرێمان دەکات.

"پێشتریش پێیان وتیان، دەتانڕوخێنین، دەتانوەستێنین، تێکی دەدەین، وتمان ناتوانن و نەشیانتوانی. ئێستاش دەیانەوێت گومان دروست بکەن لەسەر ئەوەی کە بتوانین دەستکەوتی زیاتر بەدەست بێنین، کە بتوانین هەموو بستێکی داگیرکراوی کوردستان بگەڕێنینەوە، بەڵام دیسان دەڵێین دەتوانین زیاتر سەرکەوتن بەدەستبێنین و بەرەوپێش بچین، دەتوانین ببینە گەورەترین لیست لەم هەڵبژاردنەدا." مەسرور بارزانی وای وت.

دووپاتیشی کردەوە کە، ئەگەر ئێوە دەنگ نەدەن، خەڵکێکی تر لە بری ئێوە دەنگ دەدات بو بڕیار دەدات. ئەگەر پارتی وەک هەوێنی سەرکەوتن گەورەتین دەنگەکان بەدەستنەهێنێت، ئەو دەنگانەی بۆ لایەنەکانی تر دەچن و ناکەونە خزمەتی کوردستان. 

باسی لەوەشکرد، پێشتریش پێیان وتیان، دەتانڕوخێنین، دەتانوەستێنین، تێکی دەدەین، وتمان ناتوانن و نەشیانتوانی. ئێستاش دەیانەوێت گومان دروست بکەن لەسەر ئەوەی کە بتوانین دەستکەوتی زیاتر بەدەست بێنین، کە بتوانین هەموو بستێکی داگیرکراوی کوردستان بگەڕێنینەوە، بەڵام دیسان دەڵێین دەتوانین زیاتر سەرکەوتن بەدەستبێنین و بەرەوپێش بچین، دەتوانین ببینە گەورەترین لیست لەم هەڵبژاردنەدا." مەسرور بارزانی وای وت.

لە کۆتاییشدا رایگەیاند، خەڵکی تر پێشتریش هەوڵی جدیان دا لە بری ئێمە خۆیان وەک نوێنەری خەڵکی کوردستان نیشان بدەن، بەڵام بەداخەوە نە بەرگرییان کردووە و نە توانیویانە بەرگری لە خاکی کوردستان بکەن، وە نە قوربانیان بۆ کوردستان دا، بەڵکو دەستیان لەگەڵ ناحەز تێکەڵ کرد و پلانیان دژی کوردستان داڕشت. 


AM:11:23:16/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت