فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی: توركیا ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی گه‌شته‌كان بۆ سلێمانی كرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند كه توركیا ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كرده‌وه.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ 2025/10/15 (ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی توركیا) ئاگاداری نامه‌ی (NOTAM) له سایتی جیهانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگاداری نامه ئه‌له‌كترۆنییه‌كانی (NOTAM) لابرد".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، (ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی توركیا) گه‌شته ئاسمانییه‌كان و ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی گه‌شته‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئاسایی كرده‌وه".
فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی راشیگه‌یاند كه "به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له گه‌شتیاران و هاونیشتمانیانمان ده‌كه‌ین و هیوادارین له زووترین كاتـدا، سه‌رجه‌م هێڵه ئاسمانییه‌كان خشته‌ی گه‌شته‌كانیان بۆ توركیا و ووڵاتانی تری ئه‌وروپا و جیهان ڕێكبخه‌نه‌وه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه رۆژی پێنجشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2025 سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی كۆماری توركیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانی دا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هێڵی فڕۆكه‌وانیی توركیا بۆ سلێمانی ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.
پێشتر و له رۆژی دووشه‌ممه 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، توركیا راگرتنی گه‌شته‌كانی بۆ ماوه‌ی سێ مانگی تر بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی درێژكرده‌وه.
یه‌كه‌مجار توركیا له 3ی نیسانی 2023، ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیدا داخست، ئه‌وه‌ش به پاساوی "زیادبوونی چالاكییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له سنووره‌كه و زیادبوونی هه‌ژموونی ئه‌و پارته له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا.
له ساڵی 2003دا به‌ردی بناغه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی دانرا و له ساڵی 2005 به فه‌رمی كرایه‌وه.
PM:07:19:15/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت