ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: له پێناوی دابینكردنی مووچه، چه‌ندین راسپارده و پێشنیار په‌سه‌ند كران
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی ئۆكتۆبه‌ری 2025، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه .
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، له ده‌ستپێكدا و به بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رۆك وه‌زیران داوای كرد هه‌ڵمه‌تێكی شارستانی و له چوارچێوه‌ی ڕێزگرتن له یاسا و ڕێنماییه‌كان به‌ڕێوه بچێت. هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه خواست كه ده‌بنه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و داكۆكی له مافه ده‌ستووریی و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه، تایبه‌ت بوو به هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان له دوای جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی سێ لایه‌نه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم و به‌دواداچوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ هه‌نگاوه‌كانی خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌ردوو مانگی ئاب و ئه‌یلول و مانگه‌كانی دیكه‌ی ساڵی 2025ی مووچه‌خۆران ".
سه‌ره‌تا له دووتوێی ڕاپۆرتێكدا، ورده‌كاریی بارودۆخی دارایی ئێستای هه‌رێم له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری خرایه‌ڕوو كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژمێركاریی هه‌رێمی كوردستان به ژماره و داتای پێویست، سه‌رجه‌م بواره‌كانی داهاته‌كان و خه‌رجییه‌كان و كورتهێنانی مانگانه ڕوون كرایه‌وه كه له چوارچێوه‌ی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵی لێ ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
پاشان وه‌زیری دارایی و سه‌رۆكی دیوان و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ورده‌كاریی زیاتریان له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه خسته‌ڕوو كه پێشتر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم ئاماده كرابوو.
"دوای گفتوگۆ و تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له پێناوی دابینكردنی مووچه و شایسته‌ی دارایی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و زامنكردنی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، چه‌ندین ڕاسپارده و پێشنیاری په‌سه‌ند كرد و وه‌زاره‌تی دارایی ڕا‌سپێردرا بۆ ده‌ركردنی ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنیان، له ناویشیاندا جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناردنی به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵیی له داهاتی نانه‌وتی و پێدانی پێشینه به‌م بابه‌ته له پێش هه‌موو خه‌رجییه‌كان، تاوه‌كوو وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ هیچ شتێك نه‌كاته بیانوو بۆ نه‌ناردنی مووچه‌ی هه‌ردوو مانگی ئاب و ئه‌یلوول و مانگه‌كانی دواتریش، كه ئێمه له مانگی تشرینی یه‌كه‌مین و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی هه‌شت و نۆیان هێشتا وه‌رنه‌گرتووه"، راگه‌یه‌ندراوه‌كه واده‌ڵێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داواش له حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كات، وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ ڕاسپێرێت به خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌رێم به تایبه‌تیش وه‌ك وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت خستیه‌ڕوو، ڕێككه‌وتننامه‌ی سێ لایه‌نه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان زۆر به باشی به بێ كه‌موكووڕی جێبه‌جێكراوه و زیاتر له سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم له بازاڕی جیهانی له لایه‌ن كۆمپانیای سۆمۆ فرۆشراوه و داهاته‌كه‌شی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ.
PM:04:11:15/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت