یاد نەقشبەندی: چیتر نەخۆشانی شێرپەنجە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری پێویستیان بە نەخۆشخانەی تایبەت نامێنێت


وێستگەنیوز_

د. یاد نەقشبەندی رایگەیاند، لەمەوبەدوا سەرجەم چارەسەرییەکانی تووشبووانی شێرپەنجە لای ئەوان بەردەست دەبێت و پێویست ناکات سەردانی نەخۆشخانە ناحکومییەکان بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی 10ـی 2025، د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو نەخۆشخانەی (جەمالی حاجی عەلی) تایبەت بە نەشتەرگەریی شێرپەنجە دەکەینەوە و تووشبووانی ئەو نەخۆشییە کە پێویستیان بە نەشتەرگەری هەبێت هەر لەوێ بۆیان ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دڵنیایی دەدەینە تووشبووانی شێرپەنجە ئەگەر لە رابردوودا پێویست بوو بۆ هەندێک لە چارەسەرییەکان بە تایبەت نەشتەرگەری سەردانی نەخۆشخانە ناحکومییەکان بکەن، لە داهاتوودا ئەوەش نامێنێت و هەموو چارەسەرییەکانیان لە نەخۆشخانە حکومییەکان بۆ دەکرێت.

لە ماوەکانی رابردوودا چەندین جار نەخۆشانی شێرپەنجە ناچاربوون لە نەخۆشخانە تایبەتەکان بەشێکی چارەسەری پزیشکی وەربگرن کە ئەمەش بارگرانییەکی زۆری لەسەریان دروست کردبوو.


PM:12:09:15/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو