بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به خه‌ڵكمان داوه، ده‌بێت له حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمدا ره‌نگبداته‌وه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به خه‌ڵكیان داوه، ده‌بێت له حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمدا ره‌نگبداته‌وه. ده‌شڵێت: "خه‌می ئێمه له به‌غدا، خه‌می خه‌ڵكی كوردستانه".
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له هه‌ولێر پێشوازی له پاتریك دۆرێڵ، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عیراق كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، له دیدارێكدا كه ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئاماده‌یبوون، جه‌خت له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه.
له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه یه‌كێتی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز و خزمه‌تگوزار و دادپه‌روه‌ر بووه كه بتوانێت له ئاست داواكاری و خواستی هه‌موواندا بێت و ببێته مایه‌ی سه‌قامگیریی زیاتر نه‌ك لێكترازان".
سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه و ناشمانه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م به‌ها باڵایانه هه‌نگاوێك بنێین كه دواتر به زیان بۆ گه‌له‌كه‌مان بشكێته‌وه، چونكه به دڵنیاییه‌وه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان داوه ده‌بێت ره‌نگبداته‌وه له حكومه‌تی داهاتوودا".
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له عیراق كرایه‌وه و بافڵ تاڵه‌بانی وتی: "خه‌می ئێمه له به‌غدا خه‌می خه‌ڵكی كوردستانه، بۆیه به‌هێزی یه‌كێتی له به‌غدا، به‌هێزی پێگه‌ی كورد و پاراستنی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مانه".
PM:08:36:14/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت