سەرۆك كۆمار بۆ بەرێوەبەری پێشووتری CIA: پتەوكردنی هاوكاری ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریكا بە گرنگ دەزانین


وێستگەنیوز_  

د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، "پتەوكردنی هاوكاری ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریكا بە گرنگ دەزانین".

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە دەیڤد پیترایۆس، بەڕێوەبەری پێشووتری دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا (CIA) و سەركردەی پێشووتری هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد و گفتوگۆیان لە بارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا كرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆك كۆماری عێراق بە گرنگی زانیوە هاوكاری ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریكا پتەو بكرێت، لە چوارچێوەی شەراكەتی ستراتیجی درێژخایەنی نێوان هەردووو وڵات و ستایشی رۆڵی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیشی كرد، لە پاڵپشتیكردنی عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر.

"لە بەرامبەردا، دەیڤد پیترایۆس دووپاتی كردووەتەوە كە ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی عێراق لە هەموو بوارەكاندا." ئەمە بەگوێرەی راگەیەندراوەکە.


PM:03:04:14/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت