د.ئارام محەمەد: بۆ ئەمساڵ لە %97 قوتابییان و خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئەنجامی زانکۆلاینی راگەیاند.
لەمیانەی کۆنگرەیەکدا د.ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بۆ ئەمساڵ لە %97 قوتابییان و خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون، 15 هەزار کورسیمان لە دەرەوەی پلان وەرگرتووە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمساڵیش لە %100 خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەردەگیرێن، کۆی گشتی وەرگیراوانی خوێندکاران 51725 خوێندکارە".
وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم وتی، "ئەمساڵ 57,980 قوتابی پۆلی 12یان تەواو کردووە. 54,278 دەرچووی ئەمساڵ و پار داواکارییان پێشکەشی زانکۆلاین کردووە".
وتیشی، "ئەمساڵ نمرەی قوتابییان بە تایبەت بەشە زانستییەکان دابەزیوە، ستەم لە هیچ قوتابییەک نەکراوە و کارەکان دادپەروەرانەن".
PM:12:14:14/10/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت