هەرێمی کوردستان بە فەرمی بوو بە ئەندام لە یەکێتیی نێودەوڵەتیی پاراستنی سروشت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2025، لە راگەیاندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "حکومەتی هـەرێمی کـوردسـتان بـە شـانـازیـیەوە رایدەگـەیـەنـێت بـە فـەرمی بـوو بە ئـەنـدام لــە یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت".

ئاماژە بەوەکراوە، "ئەمە هــەنگاوێکی مێژوویـیە و هەرێمی کوردستان دەخاتە ریزی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی".

حکومەتی هەرێم دەڵێت، "ئەم راگەیاندنە لە کۆنـگرەی جیهانیی یەکێتی نـێودەوڵـەتـی بـۆ پـاراسـتنی سـروشـت لە ئەبوزەبـی بڵاوکرایەوە، کە وڵاتان و زانا و بەرپرسانی بواری ژیـنگە لـە سـەرتاسـەری جـیهان کۆبوونەوە بۆ دەستنیشانکردنی کارە لەپێشینەکانی پاراستنی سروشت و ژینگە
لە سەرتاسەری جیهان".


AM:10:42:14/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو