سروه عه‌بدولواحید: دوو نووسرام بۆ سودانی برد و ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان
وێستگه‌نیوز –
سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق بۆ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی:
*میكانیزمێك هه‌یه بۆ ناردنی مووچه په‌یوه‌سته به نه‌وت و راده‌ستكردنی داهات.
*ته‌نانه‌ت له‌م كاتی بانگهشهیهشدا پارتی و یه‌كێتی ئاماده‌نین داهات راده‌ست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه بێت.
*هه‌موو هه‌وڵێكی نه‌وه‌ی نوێ له‌به‌غدا بۆ ئه‌وه‌یه مووچه دوانه‌كه‌وێت.
*به‌هۆی بێباكی پارتی و یه‌كێتی مه‌ترسی له‌سه‌ر مووچه دروست بووه.
*دوو نووسرام بۆ سودانی برد و ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان.
*ره‌زامه‌ندیمان له سودانی وه‌رگرتووه بۆ خه‌رجكردنی 100 هه‌زار دینار بۆ خانه‌نشینانی هه‌رێم.
*له‌سه‌ر داواكاری ئێمه سودانی نووسراوی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی كرد كه 100 هه‌زار دینار بۆ خانه‌نشینانی هه‌رێم خه‌رج بكرێت.
*به‌نووسراو داوامان له سودانی كرد نه‌وتی سپی هه‌رزان بكرێت له هه‌رێم و خۆی سه‌رپه‌رشتی بكات.
*سودانی ره‌زامه‌ندی نیشان داوه له هه‌رێم هاوشێوه‌ی شاره‌كانی عێراق نه‌وت هه‌رزان بكرێت.
*پارتی و یه‌كێتی نه‌وت و به‌نزین به گران ده‌فرۆشن و پاره‌كه‌ی بۆ گیرفانی خۆیانه.
*پارتی و یه‌كێتی ئازان بۆبڕینی مووچه و سزادانی هاوڵاتیانی هه‌رێم.
*ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر گرنگه پێویسته هاوڵاتیان بزانن كێ ده‌كه‌ن به نوێنه‌ریان له به‌غدا.
*زۆر گرنگه هاوڵاتیان نوێنه‌رێك بنێرنه به‌غدا كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتیان بكات نه‌ك بۆخۆی و حزبه‌كه‌ی.
*نه‌وه‌ی نوێ زۆر جیاوازتر له پارتی و یه‌كێتی له به‌غدا كاری كردووه.
*نه‌وه‌ی نوێ هه‌وڵی ته‌وتین و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌ی دا و پارتی و یه‌كێتی دژی وه‌ستانه‌وه.
*دواهه‌له بۆ هاوڵاتیان پارتی و یه‌كێتی لاواز بكه‌ن و هێزێكی تازه‌ی وه‌ك نه‌وه‌ی نوێ هه‌ڵبژێرن.
*خه‌ڵك بچێت بۆ ده‌نگدان ده‌توانن بارودۆخ بگۆڕن و ژیانیان باشتر بكه‌ن.
*پارتی و یه‌كێتی پێش هه‌ڵبژاردن بێباكن به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان و به‌دڵنیاییه‌وه دوای ده‌نگدان خراپتر ده‌بن.
*زۆر گرنگه هاوڵاتیان بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و سزای پارتی و یه‌كێتی بده‌ن.
*هاوڵاتیان ده‌نگ بده‌ن به نه‌وه‌ی نوێ و به‌هێزتری بكه‌ن له به‌غدا، داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانیان ده‌بین.
*پارتی و یه‌كێتی ئه‌و نه‌وته‌شی له به‌غدا ده‌هات به گرانتر ده‌یانفرۆشته‌وه.
*پارتی و یه‌كێتی هه‌میشه درۆ ده‌كه‌ن و ئه‌مجاره‌ش هه‌ر درۆ ده‌كه‌ن.
*هه‌تا پارتی و یه‌كێتی بمنێننه‌وه هاوڵاتیان زیاتر ده‌چه‌وسێننه‌وه.
*زۆر زیاتر له پێشوو هاوڵاتیان به‌ده‌م نه‌وه‌ی نوێوه دێن.
*پارتی و یه‌كێتی له هه‌رێم و به‌غداش تاقیكراونه‌ته‌وه و شكستیان هێناوه له حوكمڕانی.
*نه‌وه‌ی نوێ پرۆژه‌ی هه‌یه و ده‌زانێت بۆچی ده‌چێته به‌غدا، به‌ڵام پارتی و یه‌كێتی شه‌ڕی پۆستیانه.
*هیچ كه‌سێك نازانێت ده‌نگت به كێ داوه و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ترساندنی هاوڵاتیانه. كه‌س ناتوانێت له بری كه‌سێكی تر ده‌نگ بدات.
*هاوڵاتیانی هه‌رێم له رژێمی به‌عس نه‌ده‌ترسان، به‌دڵنیاییه‌وه له پارتی و یه‌كێتی-ش ناترسن.
*هه‌موو ئیش و كاره گرنگه‌كانی هه‌رێم و ژیان و قوتی هاوڵاتیان په‌یوه‌ندی به به‌غداوه هه‌یه.
*بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و به‌تایبه‌تی ماده‌ی 140 پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌غدا.
*بۆ به‌هێزكردنی كورد له به‌غدا پێویسته هاوڵاتیان ده‌نگ به نه‌وه‌ی نوێ بده‌ن.
*هاوڵاتیان و ده‌نگده‌رانی نه‌وه‌ی نوێ هه‌رگیز په‌شیمان نابنه‌وه له ده‌نگه‌كانیان.
*ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌یكات ئه‌ركه و هاوڵاتیان به‌هێزترمان بكه‌ن زۆر كێشه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
PM:07:10:13/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت