کەشناسی: ئەگەری خۆڵبارین هەیە
وێستگەنیوز_
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و دەڵێت، ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە کەش پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ زیادبوونى خێراى بۆ سەرووى (20)کم لە کاتژمێرێکدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک کات لە ئەنجامى زیادبوونى خێراى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە لە هەندێک ناوچەى سنوورى پارێزگاى هەولێر و پارێزگاى کەرکوک و بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان.
ئاشکراشی کرد، سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
PM:12:16:13/10/2025
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت