بە تۆمەتی دزینی 45 مسقاڵ ئاڵتوون و بڕێک پارە؛ پۆلیسی سلێمانی دوو کەس دەستگیر دەکات
وێستگەنیوز_
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بە تۆمەتی دزینی 45 مسقاڵ ئاڵتوون و بڕێک پارە، دوو کەس دەستگیرکران و هەروەها دەستگیرا بەسەر ئاڵتوونە دزراوەکەدا.
ئەمڕۆ شەممە 11ـی تشرینی یەکەمـی 2025، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە بنکەی پۆلیسی بازیان سكاڵای تۆماركرد کە 45 مسقاڵ ئاڵتون و بڕی دوو ملیۆن و 400 هەزار دیناری لە ماڵەکەیدا لێ دزراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر ئاڵتونە دزراوەکەدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتباران تەمەنیان 55 ساڵان و 40 ساڵانە و پیشەیان دەرۆزەکردنە و دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە.
هەروەها، "لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 444 لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە."
PM:03:17:11/10/2025
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت