بافڵ تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەکات


وێستگەنیوز_

بڕیارە ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە .

بەپێی زانیارییەکانی میدیای یەکێتی، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان و رێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق تاوتوێ دەکرێت.

میدیای یەکێتی دەڵێت: سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی، بۆ چارەسەری یەکجاری پرسی مووچە و لێکتێگەیشتنی زیاترە لە نێوان هەرێم و بەغدا.


PM:01:50:11/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت