تیمی پارێزەرانی بەرگریی لە لاهوور شێخ جەنگی و هاوڕێکانی: داوامان کردووە ناوی راگیراوانی لالەزارمان پێبدرێت بهڵام تائێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە
وێستگەنیوز_
بورهان ڕهشید گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بەرگریی لە لاهور شێخ جەنگی و هاوڕێکانی رایگەیاند، "بەمەبەستی دانانی پارێزەر و بەرگریکردن لێیان، داوامان کردووە ناوی سەرجەم راگیراوانی کارەساتی لالەزارمان پێبدرێت، بهڵام تائێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە".
بورهان ڕهشید گوڵە لهڕاگهیهنراوێكدا باسى شێوازى سهردانهكانى خۆیى و پارێزهرهكانى كردووه بۆ زیندان و نووسیویهتى، "کاتێک دەچینە لای لاهور شێخ جەنگی لەزیندان، چەند پارێزەربین، ئەوەندەش ئەفسەر دێنە ژورە لەگەڵمان و بە ڤیدیۆ کۆى سەردانەکەمان تۆماردەکرێت".
دەشڵێت: "ئەوەی لێرەدا جێگهی سەرنجە ئهوهیه، دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤیش لەهەرێمی کوردستان، زۆر لەمێژە هەمان داوای کردووە، بەڵام ناوەکان بەوانیش نەدراوە".
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بەرگریی لەلاهور شێخ جەنگیو هاوڕێکانی باسی لەوە کردووە، "لێرەدا کەسوکاریان ئاگاداردەکەینەوە کە ئێمە لەم انتهاکە یاساییە، دیسکی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق و هەولێر و هاوكات کونسوڵخانەی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەم کارە ئاگاداردەکەینەوە، هەرگیز کۆڵ نادەین و فشارەکان زیاد دەکەین بۆ ئازادکردنی سەرجەم ڕاگیراوان."
"داوا لەکەسوکاری سەربەرزیشیان دەکەین لەناوی سیانیو ناونیشانیان، ئاگادارمان بکەنەوە، دڵنیاییشیان پێدەدەین کە لەهەوڵەکانی ئازادکردنیان بەردەوام دەبین." بورهان ڕهشید گوڵە وا دەڵێت.
AM:11:22:11/10/2025
ئهم بابهته 464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت