نه‌وزاد شێخ كامیل بۆ وێستگه‌نیوز: له‌گه‌ڵ بڕینی به‌شه خۆراكدا نین
وێستگه‌نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق، به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشنیارێكی ڕاگه‌یاند، بۆ بڕینی به‌شه خۆراكی به‌شێك له هاوڵاتییان، به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره‌كه به قورس ناو ده‌بات.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند، بابه‌تی بڕینی به‌شه خۆراكی ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچه‌یان به‌رزه، هێشتا نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت كه مووچه‌كانیان له دوو ملیۆن زیاتره.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها پێشنیارێكه له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابوورییه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و ده‌بێت ئه‌وان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن، ئێمه‌ش له هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و بڕیاره قورسه له‌م كاته‌دا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش.
وتیشی: "داوامان كردووه بڕیاره‌كه هه‌ر وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، ئه‌وانه‌ی كه مووچه‌یان دوو ملیۆن زیاتره، ته‌نها ئه‌وانه به‌شه خۆراكه‌كانیان ببڕدرێت و ئه‌وانه‌ی تر بمێنێته‌وه، چونكه ئه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕ و نرخی كاڵاكانیش ده‌بێت له ئاینده‌دا، بۆیه پێمان باشه كه نه‌كرێت، چونكه تائێستا پێشنیاره و نه‌بووه به بڕیار.
سه‌باره‌ت به باشتركردنی به‌شه خۆراك، نه‌وزاد شێخ كامیل ئاشكرای كرد، به‌ڵێنیان داوه دوای لابردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له مردووان و ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و دووباره‌ن، كوالێتی به‌شه خۆراك باش بكه‌ن و ژماره‌ی مادده خۆراكییهكانیش زیاد بكه‌ن، ئه‌مه‌ش تائێستا ته‌نها قسه و پێشنیاره و نه‌بووه به بڕیار.
پێشتر وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ڕایگه‌یاند، پێشنیارێكی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزكردووه‌ته‌وه، بۆ بڕینی به‌شه خۆراك له‌و هاوڵاتییانه‌ی كه مووچه‌كانیان ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار تێپه‌ڕ ده‌كات.
PM:04:16:08/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت