سەڵاحەدین بەهادین: دەسەڵات وادەزانن کاتێک دەهێڵن ئاڵاکەمان لەسەر بارەگاکانمان هەڵکەین پیاوەتییان لەگەڵ کردووین
وێستگەنیوز_
سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی کوردستان لە دیداری میری لە شاری هەولێر رایگەیاند: دەسەڵات وادەزانێت کاتێک کە ئێمە مقەرێکمان هەیە و دەڵێن ئاڵاکەمان هەڵکەین، پیاوەتی گەورەیان لەگەڵ کردووین".
سەڵاحەدین بەهادین باسی لەوەشکرد، ئیستا رەخنەگرتن بازاڕیی نییە، کلتورێک پەیدا بووە کە رەخە بە دوژمنایەتی وەردەگیرێت گومانی تیانیە تۆمەتیشت لەسەری بۆ دروست دەکەن کە خۆشیان دەزانن وانییە بەڵام شەرم ناکەن و دەیکەن."
ئاماژەی بەوەشکرد، واقعێکی تاڵ هەیە، بەس بەوە چارەسەر نابێت هەر بڵێین واقعەکە تاڵە؛ هەندێک شت هەیە لەم وڵاتە ئەبێت لەسەری کۆک بین.
بە وتەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، گرنگە ئۆپۆزسیۆن بزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ دەسەڵات بکات. وتیشی: عەیبەیە کار بۆ داخستنی پەرلەمان بکرێت.
سەبارەت بە هەڵبژاردنیش وتی: بەداخەوە هەڵبژاردن بووەتە بۆ شکاندنی یەکتر بەکاردەهێندرێت.
PM:03:50:08/10/2025
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت