عەلی باپیر: بەشێک لە ئۆپۆزسیۆن دروستکراون؛ وەک کۆلارە هەڵیان دەدەن و کاتێک ئیشیان پێیان نەما دەینیشێننەوە


وێستگەنیوز_

عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە دیداری میری رایگەیاند، دەبێت لەگەڵ باشییەکانی هەر کەسێک بین؛ وە دژی هەر خراپەیەک بین ئەگەر خۆشمان بین. بەڵام لێرە حیزب دامەزراوەکان قوت دەدات و لە حکومەت گەورەترە. دەشڵێت: من هەر زوو وتم پەرلەمانی کوردستان دیزاین کراوە و پێ ناگرێت.

عەلی باپیر وتی: ئێمە نە حکومەتمان ستانداردە، نە ئۆپۆزسیۆنیش توانیویەتی ببێتە شوێنگرەوەی یەکێتی و پارتی، لە هەرێمی کوردستانەی ئێمەدا، ئەگەر حیزب پەرلەمانی بەدڵ نەبێت، دایدەخات. 

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ باسی حیزبەکانی دەسەڵات ناکەم چونکە دەزانم هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت. دەشڵێت: زۆر نا ئومێدم لەم دوو حیزبە و چەندین ساڵە هیچ نەگۆڕاوە. 

بە وتەی عەلی باپیر، بەشێک لە ئۆپۆزسیۆن دروستکراون، وەک کۆلارە هەڵیان داوە و کاتێک ئیشیان پێیان نەما، دەینیشێننەوە، بەشێکی دیکەشیان هێندە داخراون کە ئامادەنین بچنە قاڵبێکی دیکەوە.

وتیشی: چەندین جار داوام کردووە کورد یەکدەنگ بێت و هەوڵمانداوە کۆدەنگی دروست بکەین بۆ بەغدا، بەڵام بە دەسمانەوە نەهاتوون.

باسی لەوەشکرد، حیزبەکانی دەسەڵات هەوڵدەدەن هەندێک کارەکتەری لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بکڕن و دەستەمۆیان بکەن و چیتر خەڵكی متمانەی پێیان نەمێنێت.


PM:02:52:08/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو