نێچیرڤان بارزانی و عه‌مار حه‌كیم جه‌خت له گرنگی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیی عێراق جه‌خت له گرنگی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، "دۆخی گشتیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پڕۆسه‌ی سیاسیی وڵات، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و، دۆخی ناوچه‌كه تاوتوێ كران."
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق، به‌تایبه‌ت كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی و عه‌مار حه‌كیم دووپاتیان كرده‌وه كه "ته‌بایی و هاوكاریی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان و پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات زۆر گرنگه".
PM:09:37:07/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت