نوخشه ناسیح: رۆژانی بانگه‌شه بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ پێشبڕكێیه‌كی شارستانی
وێستگه‌نیوز-
نوخشه ناسیح پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا:
*له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، پێكه‌وه ده‌كه‌وینه وێستگه‌یه‌كی گرنگی دیموكراسی و نیشتمانی.
*ئه‌م پرۆسه‌یه ته‌نها ململانێیه‌كی سیاسی نییه، به‌ڵكو بۆنه‌یه‌كی نیشتمانییه كه تێیدا ئیراده‌ی گه‌ل ده‌بێته بڕیارده‌ری كۆتایی.
*داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه به‌شداربووه‌كان و كاندیده‌كان ده‌كه‌م، رۆژانی بانگه‌شه بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ پێشبڕكێیه‌كی شارستانی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه و پلانی خزمه‌تكردن، نه‌ك بۆ برینداركردنی هه‌ستی یه‌كتری.
*باهه‌مووان پێكه‌وه سیمای شاره‌كه‌مان و ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگاكه‌مان بپارێزین.
*ئه‌ركی ئێمه و هێزه ئه‌منییه‌كان دابینكردنی كه‌شێكی ئارام و بێلایه‌نانه‌یه بۆ هه‌موولایه‌ك تا بتوانن به ئازادی بانگه‌شه بۆ كاندیده‌كانیان بكه‌ن و هاوڵاتیانیش دوور له هه‌ر فشارێك بیر له بڕیاری خۆیان بكه‌نه‌وه.
PM:08:01:07/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت