بافڵ تاڵەبانی: سلێمانی بۆ وەبەرهێنان کراوەیە و کەس نایەت بڵێ دەبێت 50%ـی داهاتەکەی بدەیت بە من
وێستگەنیوز_
بافڵ تاڵەبانی لە میانی بەشداریکردنی لە دیداری میری لە شاری هەولێر، باسی لە بەرەوپێشچوونەکانی سلێمانی کرد لە بواری وەبەرهێناندا و رایگەیاند، "سلێمانی بۆ وەبەرهێنان کراوەیە و کەس نایەت بڵێ دەبێت 50%ـی داهاتەکەی بدەیت بە من".
بافڵ تاڵەبانی ، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، چەندین دۆخی نەخوازراو و تووندی ئابووری بەسەر ناوچەکەی ئێمەدا هات و چەند ساڵی رابردوو زۆر قورس تێپەڕین، بەڵام کاری باش ئەنجامدرا و سەرکەوتوو بووین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر سەیری سلێمانی بکەین، لە ماوەی سێ ساڵ لەمەوپێشدا، وەبەرهێنی بیانی تێدا نەبوو، بەڵام تیمی براکەم (قوباد تاڵەبانی)، توانی چەندین پرۆژە بهێنێتە ئەم شارەوە و ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەران بکات.
دووپاتیشی کردەوە کە "دۆخێکی زۆر گونجاو لە شارەکەدا هاتووەتە ئاراوە و سلێمانی کراوەیە بۆ وەبەرهێنان، ئێستا کەس نایەت بڵێ دەبێت 50%ـی داهاتەکەی بدەیت بە من، ئەمە هۆکار بووە کە چەندین وەبەرهێن لە باشوور و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بێن و لێرە وەبەرهێنان بکەن".
PM:06:20:07/10/2025
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت