حەیدەر عەبادی: رێککەوتنی نەوتی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا سەرکەوتنی هەمووانە
وێستگەنیوز_
حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، لە میانی بەشداریکردنی لە دیداری میری لە شاری هەولێر رایگەیاند، شانازی بەوە دەکەین ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات هەیە، نامانەوێت هێز بۆ وەرگرتنی دەسەڵات بەکاربهێندرێت، دەبێت بچینە قۆناغێکی نوێی حکومڕانی.
حەیدەر عەبادی لە قسەکانیدا وتی: پێداگرین لەسەر ئەوەی دەبێت هەمیشە هەڵبژاردنی پاک بەڕێوەبچێت، دەزانین کڕینی دەنگ هەیە و پارەیەکی خەیاڵی خەرج دەکرێت، دەبێت ئەمە چارەسەربکرێت و رێگری لێ بکرێت.
هەروەها داوای لە لایەنەکان کرد خۆیان بە دوور بگرن لە کڕین دەنگ و وتی: "نامانەوێت بەشداری پرۆسەیەکی شێوێندراو بکەین و دەبێت لە رێگەی هاوپەیمانێتییەوە بەرهەمێک بەدەستبهێنین."
سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، عەبادی پێی وایە، "پەیوەندی نەوتی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لە ئاستێکی باشدایە، ئەم لێکتێگەیشتنە سەرکەوتنی هەمووانە و سەرکەوتنە بۆ هەردوو دەسەڵاتی هەولێر و عێراق."
ئاماژەی بەوەشکرد، بەم رێککەوتنە هەوڵ دەدرێت مووچەی خەڵک و فەرمانبەران بدرێت و بریاردان لە ناوەند بێتە دەرەوە، چونکە هەرێمی کوردستان یان هەر پارێزگایەکی دیکەی عێراق، تایبەتمەندی خۆی هەیە و دەبێت ڕەچاو بکرێت.
PM:05:55:07/10/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت