كاندیدێكی پارێزگای ئەنبار بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ سێشەممە، 7ی تشرینی یەكەمی 2025، ئیبتیسام شجێری، كاندیدی پارێزگای ئەنبار بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، گیانی لەدەستدا.
ڕاگەیاندنەكانی عێراق بڵاویان كردەوە، ئیبتیسام شجێری، كاندیدی بازنەی سێی پارێزگای ئەنبار، دوای تێكچوونی بارودۆخی تەندروستی بەشێوەیەكی لەناكاو، گیانی لەدەستداوە.
كەسوكارەكەی هەواڵی گیان لەدەستدانیان پشت ڕاستكردەوە و تەرمەكەی گوازراوەتەوە بۆ شوێنی لەدایكبوونی، بۆ تەواوكردنی ڕێوڕەسمی بەخاك سپاردنەكەی.
ئیبتیسام شجێری، یەكێكە لە ژنە دیارەكانی پارێزگای ئەنبار، كە لەسەر لیستێكی سەربەخۆ، خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق كاندید كردبوو.
PM:03:51:07/10/2025
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت