تێکچوونی تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی ڕاست نییە و هەفتانە هاوسەرەکەی سەردانی دەکات
وێستگەنیوز_
وێستگەنیوز لەڕێگەی سەرچاوەکانی خۆیەوە تەواوی ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کەباس لەوە دەکەن پۆڵاد شێخ جەنگی بارودۆخی تەندرووستی تێکچووەو ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، چەند سایت و پەیجێک لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەواڵ و زانیاری ئەوەیان بڵاوکردەوە کە پۆڵاد شێخ جەنگی بەهۆکاری مامەڵەکانی ناو زیندان دۆخی تەندروستی تێکچووەو ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی کراوە بۆ چارەسەری .
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار، بەوێستگەنیوزی ڕاگەیاند کەتەواوی ئەو زانیارییانە ناڕاستەو پۆڵاد شێخ جەنگی تەندروستی باشەو هەفتانەش خێزانەکەی سەردانی دەکات .
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز کە لەچەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە وەریگرتووە کەدوێنێ ئێوارە ئاواز شێخ جەنگی سەردانی براکانی کردووەو ئێوارەی ئەمڕۆش ئاوات شێخ جەنگی دەیبینێت، ئەمە جگە لەوەش هەفتانە هاوسەرەکەی سەردانی پۆڵاد شێخ جەنگی دەکات.
هەمان سەرچاوە وتی : ئەم هەواڵ و زانیارییانە بۆ شێواندن و چەواشەکاری ڕای گشتییە بەرامبەر ئەو هەڵسوکەوتە مرۆڤانەی کەهێزەکانی ئاسایش لەگەڵ زیندانیانی دەکات.
سەرچاوەکە وتی : هەموو زیندانییەکانمان لەژێر بەندو ڕێساکانی مافی مرۆڤ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
PM:03:42:07/10/2025
ئهم بابهته 720
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت