فەوزی هەریری: سوننە و شیعە هەمان نیگەرانییان لەبارەی مەترسی کشانەوەی هاوپەیمانان هەیە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2025، فەوزی هەریری، بەرپرسی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە دیداری مێری راگەیاند، "لە دوای ساڵی 2003وە حکومەتی عێراق سیاسەتێکی دەرەکی ناڕوونی هەبووە".
ئاماژەی بەوەکرد، "دەستوەردان هەبوو لە کاروباری وەزیرانی عێراق، هەروەها عێراق لەم قۆناغەدا پەرەی بە پەیوەندییە دەرەکییەکانی داوە.
فەوزی هەریری وتی، "هاوپەیمانەکانی عێراق دڵسۆزانە هەوڵیانداوە و کاریان بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئەم وڵاتە کرد".
باسی لە داعش کرد ئاماژەی بەوەدا، "هێشتا هەڕەشەی داعش ماوە و کۆتایی نەهاتووە".
ئەوەشی ئاشکراکرد، "سوننە و شیعە هەمان نیگەرانییان لەبارەی مەترسی کشانەوەی هاوپەیمانان هەیە".
PM:01:45:07/10/2025
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت